رۆستایی: ئه‌گه‌ر یاساكه هه‌موار نه‌كرێته‌وه، به یاسای 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كرێت
هەڵبژاردنی پێشوی عیراق
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكر كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێیان راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بیه‌وێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكاته‌وه ده‌بێت تا رۆژی 20-12-2017 هه‌موار بكرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانن به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی دیاری‌یان كردووه له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌هۆی یاساوه كێشه‌ی بۆ دروست نابێت، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنی 2014 هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌موار نه‌كرایه‌وه ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی پێده‌كرێت، هه‌مواری یاساكه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كراوه و ته‌نها ده‌نگدانی ماوه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تا رۆژی 2-1-2018 له پشوودایه.
رۆستایی روونیكرده‌وه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر قسه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق كردووه و كۆمسیۆن پێی راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌نیازن یاساكه هه‌موار بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت تا رۆژی 20-12-2017 هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌ی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر دواتر هه‌موار بكرێته‌وه ئه‌وان ناتوانن له‌رۆژی 15-5-2018 هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، وه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ كرد ئه‌گه‌ر یاساكه هه‌موار نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا به یاسای 2014 هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.
له رۆژی 30-4-2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به لیستی نیمچه كراوه ئه‌نجامدرا واته ده‌نگده‌ر بۆی هه‌بوو ده‌نگ به لیست و كاندیدێكیش بدات، به‌ڵام به‌پێی هه‌مواری یاساكه كه هێشتا ده‌نگدانی بۆ نه‌كراوه، ته‌مه‌نی كاندید له 30 ساڵه‌وه بۆ 28 ساڵ كه‌مكراوه‌ته‌وه، بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی‌ش بۆ به‌كالۆریۆس به‌رزكراوه‌ته‌وه.
PM:04:12:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت