سه‌ره‌ڕای شه‌ڕ، كوڕ و كچی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی عیراق به‌مشێوه‌یه ده‌ژین
وێستگه نیوز ـ
به‌شێك له كوڕ و كچی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی عیراق وێنه‌كانیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئه‌و ژیانه خۆشه ده‌رده‌خات كه له شاری هه‌ولێر كه 100 كیلۆمه‌تر له شاری موسڵه‌وه دووره كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه وێران بووه، ده‌ژین.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووباره ئه‌و ئه‌و وێنانه‌یان بڵاوكرده‌وه كه كوڕ و كچی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی عیراق له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "سه‌ن"ی ئه‌مریكی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا كچان له چێشتخانه گرانبه‌هاكان نان ده‌خۆن و ئۆتۆمبێل و جلوبه‌رگه گرانبه‌هاكانیان نمایش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك لاو وێنه‌كانیان له یه‌كه‌م یانه‌ی نمایشی جلوبه‌رگی پیاوان بڵاوكرده‌وه كه جلوبه‌رگ و ئیكسسواری شیكیان پۆشیوه.
به‌گوێره‌ی پێگه ئه‌مریكییه‌كه، كچ و كوڕی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ویستوویانه لایه‌نێكی تری شێوازی خۆشگوزه‌رانی له شاری هه‌ولێر پیشان بده‌ن له كاتێكدا كه هێزه عیراقییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ رزگاربوون له ریێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئسلامی ناسراو به داعش.
یه‌كێك له لاوه‌كان ده‌ڵێت: "به كاتێكی قورس و ناخۆشدا تێده‌په‌ڕین و ده‌مانه‌وێت به بیركردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی تێیپه‌ڕێنین".
وتیشی: "بڕیارمانداوه كارێك بكه‌ین سه‌رنجی خه‌ڵكی رابكێشێت، شتێك كه هه‌وڵی بۆ بده‌ن... ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵكی گوێی پێنادات و هه‌وڵی بۆ ناده‌ن".
AM:10:20:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 20114
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت