عه‌بادی: وتووێژهكانمان له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌سەر بنەمای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی عیراق بووه
وێستگه نیوز - سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه وتووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌فدی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بووه.
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا وتی: "وتووێژمان له‌گه‌ڵ وه‌فدی كورد له به‌غدا بۆ تاووتوێكردنی راپرسی هه‌رێمی تایبه‌ت به جیابوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی عیراق بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كه‌شی رێزگرتن و لێكتێگه‌یشتن به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌فده كوردییه‌كه زاڵ بووه".
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 14ی ئابی 2017، شاندێكی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدای كرد به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق.
شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاری به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی رۆژ نوری شاوێس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئه‌ندامێتی فوئاد حسێن، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسهعدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، له یه‌كگرتووی ئیسلامی، ماجید بازرگان نوێنه‌ری توركمان و ڤیان ده‌خیل نوێنه‌ری ئێزیدییه‌كان و رۆمیۆ هه‌كاری ، نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان پێكهاتوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داواشی له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد هاوكاربن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی موسڵ.
PM:07:05:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 19576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت