ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له چیای كێوه‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له چیای كێوه‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه، كه رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی سه‌ردانی كێوه‌كه‌یان كردبوو و دواتر باوكی نه‌گه‌ڕابوه‌وه.
پۆلیسی راپه‌ڕین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان لەلایەن کەس و کاری ون بوو(ٲ.ع.ق) 1947 کەلە کاتژمێر هه‌شت لەگەڵ کوڕێکی لەماڵ رۆیشتوون بۆشاخی کێوەڕەش لە سنوری ناحیەی سەرکەپکانی سەربە قەزای رانیە بەمەبەستی گەشت کردن بەڵام دوای گەیشتنیان بۆشاخ کوڕەکەی گەڕاوەتەوە بۆماڵ و لە چاوەڕوانی دابون کە ئێوارە بچێت بەدووای باوكیداو بیهێنێتەوە، بەڵام باوكی له شوێنی چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووه".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "دوای گەڕانێکی وردوو زۆر لەلایەن کەس وکاری ونبوو مەفرەزەکانی بکەی پۆلیسی سەرکەپکان و هاوڵاتیانی ناوەچەکە لە کاتژمێر 10:30بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه باوكه‌كه بەمردوویی، له چیای كێوه‌ڕه‌ش لەسنوری ناحیەی سەرکەپکان دۆزرایه‌وه".
پۆلیسی ئه‌وه‌شی وتووه: "دوای ئەنجامدانی رێکاری یاسایی تەرمی ناوبراوی سەرەوە گواسترایەوە بۆ بزیشکیدادوەری رانیە بەمەبەستی ئەنجام دانی توێکاری بۆ تەرمەکەی و زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
هــ. ر
PM:12:36:04/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3354
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت