میكانیزمه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی بەبێ ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ خرانەڕوو
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا واده بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی دیارینه‌كراوه، به‌ڵام له حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێریش، به‌ڕه‌زامه‌ندی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ده‌سته‌ی كارگێڕی و هێرۆ ئیبراهیم ده‌توانن كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، تائێستا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه و كات دیارینه‌كراوه، به‌ڵام ده‌بێت پێش كۆنگره كۆبوونه‌وه بكرێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی رۆژی 11-11-2017 له‌شاری سلێمانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فاروق كرا و نه‌شته‌رگه‌ری گیرانی ریخۆڵه‌ی بۆ ئه‌نجامدرا، ماوه‌ی 10 رۆژیشه بۆ چاره‌سه‌ر له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و به‌وته‌ی پزیشكه‌كان و به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات.
بۆ میكانیزمه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم وتی "ده‌بێت كاك كۆسره‌ت كه‌سێك بۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه رابسپێرێت، یاخود به‌ڕه‌زامه‌ندی كاك كۆسره‌ت، ده‌سته‌ی كارگێڕی و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، ده‌توانن كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بده‌ن".
رۆژی 4-11-2017 دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌نجامدرا، دوای كۆبوونه‌وه‌ش سه‌ركردایه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان بوون به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان ده‌ڵێن به‌ده‌نگی زۆرینه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شاته‌وه، به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌ڵێن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ته‌نها پێشنیاز بووه و بڕیار بووه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت.
هه‌فته‌ی رابردووش قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی كرد كه تا كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می (یه‌ك)ی 2018 كۆنگره ببه‌ستن ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
PM:09:08:25/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت