پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی توركیا كۆبوونه‌وه
نەوزاد هادی و کونسوڵی تورکیا
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر كۆبوه‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆستایه‌تی نێوانیان و پرسه هاوبه‌شه‌كان كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك كونسوڵ توركیا له هه‌رێم.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: به‌بۆنه‌ی ته‌واو بوونی ئه‌ركی فه‌رمیان وه‌ك كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد له محه‌مه‌د عاكیف ئینام، كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ك هاتووه: "له دیداره‌كه‌دا كه هاوڕێ ئیحسان، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری مانگی سوری عیراقی ئاماده‌ی بوو، باس له په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاریكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرا و جه‌خت له به‌رده‌وامبوون و په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرایه‌وه و كونسوڵی گشتی توركیا ستایشی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر كرد له‌ماوه‌ی چوار ساڵ و نیوی ده‌ستبه‌كار بوونیان وه‌كو كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌ولێری پایته‌خت كه بۆته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی كار‌و به‌رنامه‌كانیان و خزمه‌تی ره‌وشی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا له تێكڕای بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و فه‌رهه‌نگی و مرۆیی.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی رۆڵی كارای كار‌و خزمه‌ته‌كانی كونسوڵی توركیا و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزگا كرد به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی ده‌زگاكانی تیكا و ئافات و مانگی سووری توركیا، كه دواین كۆمه‌كیشیان بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان بوو، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له‌كاری تازه‌یدا.
هــ. ر
PM:01:12:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت