گه‌نجێك به گولـله‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی گه‌نجێك به گولله‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستداوه و پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی رائید ئیقبال محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه: "ئه‌مشه‌و 22ي تشريني دووةمي 2017 به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداریان كردین گه‌نجێك به‌ناوی (ل.م.ص) ته‌مه‌ن 19 ساڵ كاسبكار له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به گولله‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستداوه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامداوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
هــ. ر
AM:10:52:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت