هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی ته‌مه‌ن 37 ساڵان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باوه كه ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری پێبوه‌خه‌ڵكی شاری به‌غدا بووه گیانی له ده‌ستداوه.
رائید عه‌لی جه‌مال، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە لە قەزای کفری
و نزیک گوندی کارێز، هاوڵاتیەک لەنەتەوەی عەرەب کارەبا دەیگرێت و دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات".
راشیگه‌یاند: "بەوتەی ئەو هاوڵاتیانەی لەگەڵی بوون ئەم هاوڵاتیە ناوی (محه‌مه‌د حسێن عله‌اوی) ە و لەدایکبووی 1980 و دانیشتووی بەغدایه، لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێ بووە بەمەبەستی بەتاڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەی کە ئاسنی بارکردوە بەمەبەستی رووناکی خەتێکی کارەبای کێشاوە لەوکاتەدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە".
لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی کفریە و بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هاوڵاتییه‌كی قه‌زای كفری پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه كه نارنجۆكێك فڕێدراوه‌ته ماڵه‌كه‌یه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: دوای ئەوەی لەلایەن ھاوڵاتیەکەوە لەگەڕەکی ئیمام محه‌مه‌دی قەزای کفریەوە پۆلیس ئاگاداردەکرێتەوە لەوەی نارنجۆکێک خراوەتە ماڵەکەیانەوە دەستبەجێ مەفرەزەیان چوونەته شوێنی رووداوەکە و توانیان ئەو نارنجکۆکە هەڵبگرنەوە.
وتیشی: "دوای ئاگادارکرنەوەی دادوه‌ر لەو حاڵەتە لەلایەن پۆلیسەوە نارنجۆکەکە بەبێ زیانی گیانی پووچەڵ کرایەوە".
PM:11:53:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7546
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت