نه‌یزانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌كوێ راگرتووه، دوای 20 ساڵ بۆیان دۆزییه‌وه
ئۆتۆتۆمبیلێکی کۆن- نواندن بۆ ناوەڕۆکی هەواڵەکە
وێستگه نیوزـ
ساڵی 1997 هاوڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی سكاڵایه‌كی بۆ پۆلسی فرانكفۆرت به‌رزكرده‌وه و وتی "ئۆتۆمبیله‌كه‌م دزراوه"، دوای تێپه‌ڕبوونی 20 و به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكه‌ن ده‌ركه‌وت كه خاوه‌نه‌كه‌ی بیری چوه‌ته‌وه له‌كوێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی راگرتووه و چه‌ند به‌دوایدا گه‌ڕاوه نه‌یدۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه وایداناوه كه دزرابێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی The Independentی به‌ریتانیا به‌مدواییه ئۆتۆمبیله‌كه له گه‌راجی بینایه‌كی پیشه‌سازیی كۆندا دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌بوایه بڕوخێندرایه، به‌ڵام بونی ئه‌و ئۆتۆمبیله رێگربووه له كاری روخاندنه‌كه، هه‌ربۆیه تیمی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه په‌یوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه كردووه و ئاگاداریان كردوه‌نه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبیلێكی كۆنی بێ خاوه‌ن رێگره له كاره‌كه‌یان.
دوای به‌دواداچونی پۆلیس، ده‌ركه‌وت كه خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 76 ساڵه و 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی له دزرانی ئۆتۆمبیه‌كه‌ی داوه، ئێستاش ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌ڵكی نه‌ماوه و كار ناكات و ده‌بێت سكراب بكرێت و بفرۆشرێت.
روداوی ئه‌م ئۆتۆمبیله، چیرۆكێكی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه جارێكیان پیاوێك به‌هه‌مانشێوه وتویه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌م دزراوه و چوبوه ئه‌و شوێنه‌ی كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێ راگرتبوو.
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر روداوه‌كه‌دا، كۆمپانیای په‌یوه‌ندیدار له دووریی ته‌نها چوار كیلۆمه‌تر له‌و شوێنه دۆزییه‌وه كه پیاوه‌كه وتبوی لێی راگرتووه.
ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانه ئه‌وه‌یه له سندوقی ئۆتۆمبیله‌كه‌دا 40 هه‌زار یۆرۆ و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تێدابووه كه به‌هاكه‌ی ده‌گه‌یشته 50 هه‌زار یۆرۆ، به‌ڵام دوای دۆزینه‌وه‌ی پاره و كه‌لوپه‌له‌كان وه‌ك خۆیان مابوونه‌وه.
ر.ع
PM:08:27:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت