دوو كچ گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵی به‌هۆی كه‌وتنه ناو حه‌وزی ئاو و لێدانی ئۆتۆمبێله‌وه راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی رائید ئیقبال محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، دوێنێ 16-11-2017 له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرون له دوو رووداو ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
رائید ئیقبال محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "یه‌كێكیان كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له گوندی قه‌ره‌چه‌تان كه‌وتۆته حه‌وزێكی ئاوه‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
وتیشی: "كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵیش له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون به‌هۆی لێدانی ئۆتۆمبێله‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
رائید ئیقبال ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه هه‌ردوو ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون و بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرون په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخستوون.
PM:02:24:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت