گۆڕان و كۆمه‌ڵ جارێكی‌ دیكه‌ داوای‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوز-
بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جارێكی‌ دیكه‌ داوا ده‌كه‌ن هێز و لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كان حكومه‌تێكی‌ كاتی‌ پێك بهێنن كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند.

 
ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لەئاستی باڵا لە بارەگای ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی كۆبونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوە كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە، رایانگەیاندووە، سەرەتای كۆبونەوەكە باس لەدوا گۆڕانكارییە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق كراوە و جەخت لەوە كرایەوە كە هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت بەرەنجامی سیاسەتی هەڵەی حوكمڕانانی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا، هەردوولا بە پێویستیان زانیوە كە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغە بكرێت هاوڵاتیان گۆڕانكاری ڕیشەیی بەدی بكەن و هێز و لایەنە سەرەكییەكان لەسەر حكومەتێكی كاتی پێك بێن كە ئەركی سەرەكی ئەم حكومەتە بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەكی سەركەوتووبێ لەگەڵ حكومەتی ناوەند و هەروەها باشكردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و ئامادەیی بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لەدەست تێوەردانی حیزبی.

وەكو لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە باس لە سەردانی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ لای لایەنە سیاسییەكان كراوە و لەو ڕوەوە بیر و ڕا ئاڵوگۆڕكرا.

ئێوارەی دوێنێش وەفدێكی باڵای گۆڕان سەردانی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.



PM:02:11:13/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو