به‌ڤیدیۆ..سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا داوای سكهه‌ڵگوشین له خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات و خۆشی له‌ژێره‌وه له‌فه ده‌خوات
نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا
وێستگه نیوزـ
چاوی كامێرا‌كان ساتێكی روگیربونی نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلایان تۆمار كرد كه له وتارێكی راسته‌وخۆدا باسی سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و خۆشی به‌دزییه‌وه ژه‌مه خواردنێكی خێرا ده‌خوات.
نیكۆلاس مادۆرۆ وتاره‌كه رۆژی پێنجه‌شممه 2ی تشرینی دووه‌می 2017 بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی داوه و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش راسته‌وخۆ وته‌كه‌یان په‌خش كردووه و له‌كاته‌شدا سه‌رقاڵی خواردنی ژه‌مه خواردنێكی میللی بووه كه له وڵاته‌كه‌ی و ئیسپانیاش باوه.
خواردنه‌كه پێی ده‌وترێت "ئیمپانادا" و له كۆشكی میرافلۆریس له كاراكاس-ی پایته‌خته‌وه باسی سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشینی بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌ژێر مێزه‌كه‌شییه‌وه ئه‌و له‌فه به‌تامه‌ی ده‌رهێناوه و خواردویه‌تی كه پڕبووه له گۆشت، پاشان سه‌رۆك له‌فه‌كه‌ی لابردووه و وتاره‌كه‌ی ته‌واو كردووه.
مادۆرۆ كه پێشتر شۆفێری لۆری بووه، ساڵی 2013 له‌دوای كۆچی دوایی هۆگۆ چافێز-ی سه‌رۆكی پێشوو و پیاوه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، پۆستی سه‌رۆكی ڤەنزوێلای گرته ده‌ست.
ر.ع
PM:05:51:04/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 15104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت