سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ئامۆژگاریی هاوتا كۆڵۆمبیه‌كه‌ی ده‌كات كۆكایین بكێشێت
مادۆرۆ و سانتۆس
وێستگه نیوزـ
نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا هێرشێكی نوێی كرده‌سه‌ر مانوێل سانتۆس-ی هاوتا كۆڵۆمبییه‌كه‌ی و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی ئامۆژگاریی كرد كۆكایین بكێشێت.
هێرشه‌كه‌ی مادۆرۆ به‌هۆی بڕیارێكی كۆڵۆمبیاوه هات كه هه‌نارده‌كردنی ده‌رمانی بۆ ڤه‌نزوێلا-ی دراوسێی قه‌ده‌غه كردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڤه‌نزوێلاییه‌كان به‌ده‌ستی كه‌میی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكییه‌وه ده‌ناڵێنن.
مادۆرۆ له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "سانتۆس، ئێمه هه‌رگیز به‌نیازنین ده‌رمان له كۆڵۆمبیا بكڕین، بڕۆ خۆت ئه‌و دره‌مانانه قوت بده، ئێمه له هندستان ده‌یكڕین، ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ر و كۆكایینه‌كه‌ت بۆخۆت بكێشه".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه مادۆرۆ كه به‌وه‌ناسراوه قسه‌ی ناشرین به ركابه‌ره‌كانی ده‌ڵێت، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر هاوتا كۆڵۆمبییه‌كه‌ی و پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی به "ناپاك" وه‌سفكرد گوایه "بێگانه‌په‌رسته و كۆیله‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكایه".
ر.ع
PM:12:00:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت