بەردەم خانەقا..
نیوه‌ۆڕی ئه‌مڕۆ به‌هۆی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان دوو عه‌شیره‌ته‌وه، دوو كه‌س كوژران و یه‌كێكیش برینداربوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شوێنی رووداوه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربن شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی دوژمنایه‌تیه‌وه بووه، له نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تی شوانكاره‌یی و قه‌ویله‌یی.
وتیشی: "به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه دوو كه‌س كوژراون و كه‌سێكیش برینداربووه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕه ته‌قه‌وه له نێوان دوو عه‌شره‌تدا، دوو كه‌س كوژراون و یەکێکیش بریندارە.
وتیشی: "برینداره‌كان و كوژراوه‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و ته‌ره‌فی تۆمه‌تبار رایكردووه".
هــ. ر
PM:12:04:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 43580
جار خوێنراوه‌ته‌وه