شاسوار عه‌بدولواحید: سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین و داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی ده‌كه‌ین
شاسوار عەبدولواحید
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك لیسته‌كه‌یان سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیموکراسی دەکەین ده‌كه‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له چاوپێكه‌وتنێكی به‌رنامه‌ی تاوتوێ له كه‌ناڵی ئێن ئارتی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی، چاره‌نووسیان وه‌ك سه‌دام ده‌بێت".
وتیشی "حزبی به‌یاننامه و كێشه دروستكردن بۆ خه‌ڵك باوی نه‌ماوه، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی پارتی و یه‌كێتی هێناوه و دوور نییه هه‌مان ئه‌و هێزه‌ش كۆتاییان پێ بهێنن".
شاسوار عه‌بدولواحید جه‌ختیكرده‌وه "ئیمه سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی نه‌بونایه ده‌مێك بوو ئێمه ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌بوو".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له پاركی ئازادی شاری سلێمانی بڕیاربوو لیستی نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه‌یان پێنه‌درا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان ئه‌نجامدرا و شاسوار عهبدلواحیدیش وتاری پێشكه‌شكرد.
PM:08:38:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت