مه‌حمود سه‌نگاوی: رێككه‌وتن كراوه ئارامی له خانه‌قین بپارێزرێت
لێدوانە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکە
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كه توانراوه شه‌ڕ له خانه‌قین و گوڵاڵه و گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر و ده‌وروبه‌ری دوربخه‌نه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبەشدا لەگەڵ فەرماندەکانی دیکەی پێشمەرگە، مه‌حمود سه‌نگاوی، به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری یه‌كێتی رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه رێككه‌وتنمان كردوه و له‌وناچه‌یه شه‌ڕ و كێشه دروست نابێت و با خه‌ڵك به ئارامی له ماڵی خۆیدا دابنیشێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پۆلیس پارێزه‌ری سه‌روماڵی خه‌ڵكه و هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان ئێمه و سوپای عیراق دروست نابێت."
وتیشی: له كۆبنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپای عیراق پێیان وتون كه چ جێگه‌یه‌كتان ده‌وێت له‌و سه‌رنگه‌رانه‌ی ئێمه فه‌رمون بتانده‌ینێ، ئه‌وانیش وتویانه نه‌خێر له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆتان بمێننه‌وه و هیچ جێگایه‌ك چۆڵ مه‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، به‌رپرسی محیوه‌ری تبجی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "شوێنه‌كانمان راده‌ستی كه‌س نه‌كردوه و هه‌ر لێره‌ین و لێره‌ش ده‌مێنینه‌وه"، داواشی له میدیاكان كرد میدیایه‌كی به‌رپرس بن و شه‌ڕی دۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كه‌ن بۆ هه‌ندێك ئه‌دجیندای سیاسیی دیاركراو.
وتیشی: "خه‌ڵك ماندووه و له‌بری دڵنه‌وایی كردنی خه‌ڵك، باشتره چه‌واشه‌كاری نه‌كرێت، ئێمه رێككه‌وتوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌ری خانه‌قین و جه‌له‌ولا و دبس، سنوری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش دانراوه و هه‌ركات بیانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن".
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، سوپای سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عیراقی كرد كه نوێنه‌ری خۆیان بۆ كۆبونه‌وه‌كه ناردووه و به‌ڕێزه‌وه گوێیان له وته‌كانیان گرتووه، دڵنیاییشی له‌وه‌دا كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆن و فه‌رمانده‌ی پۆلیس و پارێزگاری دیاله ئاماده‌بون و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتون كه ئاسایشی خانه‌قین و ناوچه‌كه بپارێزن و هه‌ركات كێشه‌یه‌ك دروست بوو، بۆ گفتوگۆ دانیشتنه‌وه.
ئەمڕۆ 16ی تشرینی یەکەمی 2017، هێزە عیراقییەکان شاری کەرکوکیان کۆنترۆڵکرد، دواتر ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، چونی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەو ناوچانە بە رێککەوتن بووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی سەرۆک، وەزیرانی عیراق هێزە ئەمنییەکانی راسپارد بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان لە پارێزگای کەرکوک، راشیگەیاند، سورن لەسەر پاراستنی سەلامەتی خەڵکی کەرکوک و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ئەو شارە، وتیشی "داوا لە پێشمەرگە دەکەین ئەرکەکانی لەژێر فەرمانی حکومەتی ناوەندیدا جێبەجێبکات".
لە بەردەوامیی جموجوڵی هێزە عیراقییەکاندا، ئەمڕۆ ئەو هێزانە بەرەو کەرکوک پێشڕەوییان کرد و ناحیەی تازە و بەشێک لە دوزخومارتو وبنکەی سەربازیی کەیوان و چەند شوێنێکی باشوری شاری کەرکوکیان کۆنتڕۆڵکرد و زیاتر لە 10 پێشمەرگە شەهیدبوون و 40ی دیكه‌ش برینداربوون.
بەهۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان و کەرکوک له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه شاری كه‌ركوك و بینای پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای كوردستانیان داگرت.
PM:07:24:16/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت