به‌وێنه‌..هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق له‌ خانه‌قین

‌هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق له‌ خانه‌قین

وێستگه‌ نیوزـ

هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی بڵاوه‌پێكردنیان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر بینا حكومی و ئه‌منییه‌كانی قه‌زای خانه‌قین به‌رزكرده‌وه‌.

محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای خانه‌قین جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ دۆخی قه‌زاكه‌ سه‌قامگیره‌ و داوای له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و خوێندكاران كرد درێژه‌ به‌ ده‌وامی ره‌سمیی خۆیان بده‌ن، هۆشدارشی دا له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاویان به‌ دۆخه‌كه‌دا هه‌ڵنایه‌ت.

قه‌زای خانه‌قین گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی جێناكۆكی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌یه‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتووه‌.

ر.ع


PM:05:20:17/10/2017














ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو