سه‌رۆك كۆماری عیراق دێته‌وه سلێمانی و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ فوئاد مەعسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق
وێستگه نیوزـ
سەرۆک کۆماری عیراق و سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌باره‌ت به مەترسیی دروستبونەوەی گرژی لەنێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە لە سنوری کەرکوک کۆدەبنەوە.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە روداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ فوئاد مەعسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق دەگاتەوە سلێمانی و لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە، بەوهۆیەوە کۆبونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ کاتێکی دیکە دواخرا."
بەهۆی هەڕەشەکانی حەیدەر عەبادی و حەشدی شەعبی، شەوی رابردوو تابەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، پێشمەرگە لە سەرتاسەری سنورەکانی کوردستان بەتایبەت لە سنوری پارێزگای کەرکوک لە ئامادەباشیدا بوو.
به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌وه کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک و فەرماندە سەربازییەکان تاوەکو بەرەبەیان راستەوخۆ سەرپەرشتی دۆخەکەیان کردوە.
ر.ع
PM:05:31:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت