سه‌رۆك كۆماری عیراق نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی له پوتنه‌وه پێگه‌شت
فوئاد مەعسوم و مه‌كسیم ماكسیمۆڤ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیاوه پێگه‌یشت و تیایدا پوتن هاوخه‌میی خۆی بۆ رودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووی عیراق دوپاتكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێی سایتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2017، د.فوئاد مه‌سعوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ مه‌كسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی روسیا له به‌غدا كۆبووه‌ته‌وه و باڵیۆز نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆك كۆماری عیراق.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له نامه‌یه‌كدا پوتن هاوخه‌میی خۆی بۆ روداوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی عیراق ده‌بڕیووه و ئاماده‌یی نیشتانداوه پشتیوانی له عیراق بكات و خواستی ئه‌وه‌شی ده‌ربڕیووه په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پته‌وتر بكات.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق و باڵیۆزی روسیا باس له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كانی رۆشنبیری و زانستی و سه‌ربازی و ئابوری و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زمون كراوه و د. فوئاد مه‌سعوم سوپاسی هه‌ڵوێست و هاوخه‌میی پوتن-ی كردووه بۆ هاوخه‌میی خۆی له روداوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی عیراقدا.
شه‌وی 12ی تشرینی دووه‌می2017، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و عیراق، چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی هه‌ژاند و به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و برینداربوون.
ر.ع
PM:01:28:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت