كۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌، كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له‌و قه‌زایه‌ راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی بڵاویكرده‌وه‌، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا تیایدا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ كۆتایهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحییه‌كانی ره‌شاد و ریاز و زاب و عه‌باسی، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 200 گوند.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوپا، پۆلیسی‌ فیدراڵی‌، دژه تیرۆر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ خێرا به‌شداربوون.

قەزای حەویجە (55كم باشوری خۆرئاوای كەركوك)‌‌‌و ناحیەكانی دەوروبەری، لە ناوەڕاستی 2014دا كەوتنە دەستی داعش‌و لە 5ی یشرینی یەکەمی ئەمساڵ به‌ته‌واوی له‌ لایه‌ن هێزە عیراقیەكانەوە كۆنتڕۆڵكرایەوە، بەهۆی پێكدادانەكانیشەوە هەزاران خێزان ئاوارەبوون.


AM:09:55:11/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو