حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عیراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە، " هەروەک بەڵێنمان دابوو، لەگەڵ بەرەبەیانێکی نوێی عیراقدا قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە دەستی پێکردووە".
عەبادی ستایشی هێزە عیراقییەکانی کردووە کەلەبەرەیەکی شەڕ زیاترەوە شەڕی داعش دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ ئۆپراسۆنەکانی خۆرئاوای عیراق.
عەبادی ئاشكرای كرد: "ئەمە قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەیە، ئێستا ھێزەكانی عێراق، لە چەندین بەرەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لەشەڕدان و لە سەركەوتنی یەكجاری و كۆتایی ھێنان بە داعش نزیكبوونەتەوە".
دوو رۆژ لەمەوبەر، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنباریش دەستپێكرد.
پێشتر سەرچاوە سەربازییەكانی عیراق ئەوەیان ئاشكرا كردبوو، كە لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجەی باشووری كەركوك، 48 ھەزار سەرباز لە ھێزە جیاجیاكانی عیراق بەشداری ئۆپراسیۆنەكە دەكەن و زۆرینەشییان لە پۆلیسی فیدڕاڵی دەبن، ھەروەھا ههشت ھەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و 200 تانكی لە جۆری ئەبرامز و تی 72 و تی 55 لە شەڕەكاندا بەكاردەھێنرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی حەویجە بە بەشداری سەرجەم هێزەکان دەبێت بە پێشمەرگەشەوە بەڵام وا دیارە لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە بەشدارییان نەکردووە و هیچ روونکردنەوەیەکیش لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاونەکراوەتەوە تا ئێستا.
ه.ر
AM:08:17:21/09/2017
ئهم بابهته 2542
جار خوێنراوهتهوه