ئەوتانکەرە سوتەمەنیانەی لە دیوی ئێران بوون به سووته‌مه‌نییه‌وه گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
وێنە.. ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بەرێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگه‌یاند، دوای هەوڵی زۆری هەردوو لایەنی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، توانرا ئەو تانکەرانەی سوتەمەنیان پێ بووە بگڕێندرێنەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ئه‌وانه‌شی چاوه‌روانی چوونه‌وه بوون بۆ ئێران ئاودیوکرانەوە.
ئەزوەر مه‌حمود، بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە سنووری قەزای پێنجوێن به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک ژمارەیەک تانکەر کە هەڵگری جۆرەکانی سوتەمەنی وەک (نەوت- گاز- بەنزین) بوون لە دیوی ئێران راگیران، دوای هەوڵێکی زۆری بەرپرسانی هەردوو لا توانرا ژمارەیەک لەوتانکەرانە بگڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان".
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ وتیشی: "نزیکەی 60 تانکەر لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون، ئەو شۆفێرە تانکەرانەی عیراقی بوون 41 تانکەر بوون ئەوانە گەرێندرانەوە هەرێمی کوردستان واتە شۆفێر و تانکەرەکان".
رونیشکردەوە:" ئەو شۆفێرانەی ئێرانی بوون و ستەمەنی پێ بوو کە بیهێنن بۆ هەرێمی کوردستان شۆفێرەکانیان رۆیشتبونەوە ئەوانیش دەکرانە ئەم دیو، بەشێکیان ماوە واتە شۆفێرە ئێرانیەکان ئەگەر ئەمرۆ بێن ئەکرێن بەم دیودا".
باسی لەوەشکرد:"کەرەنتینە و تانکەری ئێرانی هەبوون لە دیوی هەرێمی کوردستان کرانەوە دیوی ئێران، ئەمرۆ و سبەینێ لە وڵاتی ئێران مانۆری سەربازی ئەنجام دەدرێت هاتوچۆی گەشتیاری بەردەوام دەبێت لەمەرزی باشماخ تەنها هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەر وەستێنراوە بۆ ماوەی دوو رۆژ ".
ئه‌زوه‌ر مه‌حمود ئه‌وه‌شی باسكرد: "له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی ئاسایی بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی به‌رده‌وامه".
روونیشیكرده‌وه: "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و سووته‌مه‌نی وه‌ك پێشووی لێبێته‌وه".
له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، ئێران هه‌نارده‌كردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان راگرت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی له جۆره‌كانی به‌نزین و نه‌وت و گاز.
AM:11:33:03/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 10453
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت