وه‌زیری په‌روه‌رده: هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌مساڵیش پاره‌ی هاندانی مامۆستایان به‌رده‌وام بێت
پشتیوان سادق.. وەزیری پەروەردە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری په‌وره‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی خوێندنی له پارێزگای كه‌ركوك لێدا و رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵیش هەوڵدەدەن پارەی هاندانی مووچە بۆ مامۆستایان بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەردەوامە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کەرکوک زەنگی خوێندنی لێدا و رایگەیاند، هەوڵدەدەن هەزار قوتابخانە لە هەرێمی کورستان‌دا نۆژەند بکەنەوە.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە وتاری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا لە شاری کەرکوک رایگەیاند، ساڵی نوێی خوێندن هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم و خەڵک دەنگیاندا بۆ ئەوەی نەخشەی کوردستان بۆ کتێبی وانەی جوگرافیا زیادبکرێت.
جگە لە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، سوپاسی مامۆستایانی کرد کە بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێندن سەرەڕای بوونی چەندین کێشە لە هەرێمی کوردستاندا.
وه‌زیری په‌روه‌ده رەخنەی ئەوەی لە بەغدا گرت کە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن بەغدا هاوکاری هەرێم نەبووە و نەک بە چاوی هاوڵاتی پلەیەک بە چاوی هاوڵاتی پلە 15 ش سەیری هاوڵاتیانی هەرێم ناکەن.
وتیشی: "عەقڵی شۆفێنی و عەقڵی لەناوبردنی خەونی منداڵانی کورد لە بەغدا بەردەوامە".
پشتیوان سادق سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەوڵدەدەن پارەی هاندانی مووچە بۆ مامۆستایان بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانیان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەردەوامە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: "له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی ساڵی نوێی خوێندنی 2017_ 2018 دا، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستایان ده‌كه‌م كه سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانه داراییه، نه‌هان هێشتووه نه‌وه‌كانمان له خوێندن دوابكه‌ون".
دڵشاد عومه‌ر وتیشی: "دوو ساڵی رابردوومان، دوو ساڵێكی زۆر جیاوازی پڕ نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی دارایی و سیاسی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی، چونكه له كه‌شێكی زۆر نا ئارام‌دا خوێندنمان ته‌واو كرد، هیوادارین ئه‌مساڵ له‌وپه‌ڕی ئارامیدا خوێندن ته‌واو بكه‌ین".
داواشیکرد، کە حکومەت پێداچوونەوە بۆ پاشەکەوتی مووچەدا بکات و وتیشی: "بەداخەوە سلێمانی پارێزگاری نییە و ئەنجومەنەکەشی ناتوانێت بە رێک‌وپێکی کۆببێتەوە و کەس نییە لێمان بپرسێتەوە و گوێمان لێبگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە جیاوازی دەکرێت لەو پارەیەی بۆ پەروەردەی سلێمانی و شارەکانی دیکە خەرج دەکرێت وتی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دابینکراوە پێداویستییەکانیان پڕ ناکاتەوە و کەس نییە ئاوڕیان لێبداتەوە.
داواشی لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کرد، داهاتی سلێمانی بۆ خەڵکی شارەکە خەرج بکەن بەمەبەستی باشترکردنی پرۆسەی خوێندن.
ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێمدا زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی و دهۆکیش داوایانکرد حکومەت پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچەدا بکات و پێداویستییەکانی کەرتی پەروەردە دابین بکەن.
هـ. ر
AM:10:10:02/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8683
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت