به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی خوێندن بایكۆت ناكرێت
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو وه‌رزی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی خوێندن بایكۆت ناكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده له یه‌كێتی مامۆستایان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 2017/10/2 پڕۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌رجه‌م خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێبكاته‌وه.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: "ھه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كێشه‌ی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ر بكرێت، ھه‌روه‌ھا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌ماھه‌نگی ئه‌وه‌مان كردووه، كێشه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكرێت".
وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌ری ھیچ خوێندنگایه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نیه فشار بۆ قوتابیان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو جلوبه‌رگی قوتابخانه بكڕێت و كه‌سوكاری قوتابیانمان ئازاد كردووه، له‌نێو بازاڕه‌كاندا جلوبه‌رگ بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن".
دڵشاد عومه‌ر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پارێزگای سلێمانی كێشه‌ی كه‌می خوێندنگای ھه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای دروستكردنی 200 خوێندگامان كردووه، به‌ڵام به‌ھۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تائێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ھیچ ھه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنگای زیاتر دروست بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاشكراشیكرد كه "به‌ھاوكاری مامۆستایانی دڵسۆز ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی خوێندن بایكۆت ناكرێت، به‌ڵام پێویسته حكومه‌ت به جدی ئاوڕ له ژیانی مامۆستایان بداته‌وه".
PM:07:03:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5578
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت