کۆسرەت ڕەسوڵ: داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەین بەشداری ڕیفراندۆم بکەن

‌کۆنگرەیەکی روژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی

وێستگە نیوز-

کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکات، بەشداری ڕیفراندۆم بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەکۆنگرەیەکی ڕوژنامەوانیدا لە کەرکوک، کۆسرەت ڕەسول جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، داوای لە خەڵکی شاری کەرکوک کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆمدا سبەی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری ئەو پڕۆسەیە بکەن.

هەر ئەمڕۆ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ڕایگەیاند کە سبەی دووشەممە، ڕیفراندۆم لەھەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوە دەچێت.

لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 4-6-2017ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.



د.ف


PM:06:56:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت