قه‌زای عانه به ته‌واوی له ده‌ستی داعش ده‌رهێنرا
وێستگه نیوزـ
جێگیری فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای عانه-ی خۆرئاوای ئه‌نباری به‌ته‌واوی راگه‌یاند.
عهبدوئهلمیر یاره‌ڵا، جێگری فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی پیاده‌ی حه‌وت و لیوای پیاده‌ی 30ی سه‌ربه فیرقه‌ی 8 و چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری، قه‌زای عانه-ی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نباریان به ته‌واوی رزگاركردووه‌ته‌وه و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر بینا حكومییه‌كانی هه‌ڵكردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، عه‌بدولكه‌ریم عانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای عانه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له سێ میحوه‌ره‌وه چونه‌ته ناو ناوه‌ندی قه‌زاكه.
له رۆژی سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2017ه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌ستیان به ئۆپراسپۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای عانه له سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستپێكرد و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی داعش رزگاریان كرده‌وه.
ر.ع
PM:05:56:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت