سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه داوا دەکات سه‌ركردایه‌تی كورد له ریفراندۆم پاشه‌كشه نه‌كه‌ن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ده‌كات له پرسی ریفراندۆم پاشه‌كشه نه‌كه‌ن و ده‌ڵێت "ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم وه‌كو پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ئاماده‌بن په‌تی قه‌ناره بخرێته گه‌ردنیان، به‌ڵام بیر له‌دواخستن نه‌كه‌نه‌وه".
د.شوان قه‌ڵادزێَی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتێك سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بڕیاری ریفراندۆمی دا، به‌دڵنیایی ده‌یزانی رووبه‌ڕووی فشار‌و پاڵه‌په‌ستۆی به‌غداو وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و وڵاتانه هه‌ر ئه‌وه‌یان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌داهاتوشدا ناگۆڕدرێن و هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه.
ناوبراو وتی"له‌به‌رئه‌وه پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و پرسه پاشه‌كشه نه‌كات و له‌ژێر فشار و پاڵه‌په‌ستۆ و به‌ڵێنی درۆینه‌ی ئه‌مریكا و UN و به‌غدا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ریفراندۆم دوانه‌خات".
قه‌ڵادزێی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم وه‌كو پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ئاماده‌بن په‌تی قه‌ناره بخرێته گه‌ردنیان، به‌ڵام بیر له‌دواخستن نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و بابه‌ته كه دیاریكردنی سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌نوسی گه‌لی كوردستانه ده‌نگی لێوه هاتووه و بووه‌ته پرسێكی جیهانی، له‌كاتی دواخستنیدا سه‌ركردایه‌تی كورد و لیژنه‌ی باڵای ڕێفراندۆم متمانه‌یان نامێنێت و سه‌ربه‌خۆیش لای هاونیشتمانیان ده‌بێته خه‌ون و خه‌یاڵ".
بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و رۆژانه‌ش فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر ده‌بن، شه‌وی رابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به توندی دژی ریفراندۆم وه‌ستایه‌وه و داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد.
PM:03:05:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت