جه‌بار یاوه‌ر: پێشمه‌رگه له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه به‌شدار نییه
جەبار یاوەر
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و پلانه‌ی بۆ ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویحه له ده‌ستی داعش دانراوه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی تیادا نییه، به‌ڵام پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیدایه بۆ هه‌ر دزه‌كردنێكی داعش بۆ سنووره‌كانی ژێر ده‌ستی.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگەیاند، " هەروەک بەڵێنمان دابوو، لەگەڵ بەرەبەیانێکی نوێی عیراقدا قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە دەستی پێکردووە".
عەبادی ستایشی هێزە عیراقییەکانی کردووە کەلەبەرەیەکی شەڕ زیاترەوە شەڕی داعش دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ ئۆپراسۆنەکانی خۆرئاوای عیراق.
عەبادی ئاشكرای كرد: "ئەمە قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەیە، ئێستا ھێزەكانی عێراق، لە چەندین بەرەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لەشەڕدان و لە سەركەوتنی یەكجاری و كۆتایی ھێنان بە داعش نزیكبوونەتەوە".
لای خۆیه‌وه جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری دانراوه به‌بێ به‌شداری پێشمه‌رگه‌یه.
یاوه‌ر وتیشی: "ئێمه هێڵی به‌رگری خۆمان به‌هێز ده‌كه‌ین، له میحوه‌ری دووز خوورماتوه‌وه تا میحوه‌ری مه‌خمور و دیبه‌گه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌كردن یان راكردنێكی داعش هه‌بێت بۆ سنووره‌كانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، رێگرییان لێده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی وت: "جگه له‌م حاڵه‌ته، ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عیراق هه‌یه، به‌ڵام به‌شداری فیعلیمان نییه له شه‌ڕه‌كه‌دا".
ره‌شاد گەڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە دەستی پێ‌کرد، بەپێی زانیاریکانی پێمان گەیشتووە، هەڵمەتەکە لە دوو میحوەرەوە دەستیپێکردووە، لەبەری یەکەم گوندەکانی (عەنکاوە ـ حوشترالوک) ئازادکراون و بەئاراستەی زورنا بەردەوامن لەپێشرەوی".
روونیشیكرده‌وه: قۆڵی دووەمی هەڵمەتەکە لە گوندەکانی (عێن حەیالی ) دابەزین و بەئاراستەی گوندەکانی (شێخ حمد ـ سلمان ـ عوێدیلە و جمێلە) ئازادکراون و هێرشەکانیش بەردەوامە.
ئه‌وه‌شی باسكرد: هێزه‌كه‌ی سوپای عیراق له پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی وت: "داعش به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌و پێشڕه‌وییه نه‌ده‌كرا، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه حه‌ویجه به زوویی له ده‌ست داعش رزگار بكرێن".
PM:01:40:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت