خوێندكارێكی مالیزی حه‌ج بۆ شاعیرێكی كۆچكردووی كورد ده‌كات
حاجیان لە کێوی عەرەفە دوێنێ پێنجشەممە
وێستگه نیوز ـ
هاوڵاتییه‌كی مالیزی كه له وڵاتی سعودیه ده‌خوێنێت، له حه‌جی ئه‌مساڵدا له رێگه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی كورده‌وه حه‌جی بۆ شاعیری كۆچكردوو خدر كۆساری كردوه.
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوێنێ كه‌سێك له كێوی عه‌ره‌فه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و ئاگاداری كردمه‌وه كه هه‌ندێك برا كه‌سێكیان په‌یداكردووه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بۆ شه‌هید كۆساری بكات".
وتیشی: "ئه‌و كه‌سه هاوڵاتییه‌كی مالیزییه و له وڵاتی سعودییه سه‌رقاڵی خوێندنه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ پێنجشه‌ممه حاجیان بۆ ته‌واوكردنی رووكنهكانی حه‌جی ئه‌مساڵ روویان له كێوی عهرهفهكرد و تا ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ له‌وێ مانه‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆش حاجیان له رێگه‌ی مه‌راسیمی (ره‌جم كردنی شه‌یتانه‌وه) درێژه‌یان به مه‌راسیمی حه‌جدا.
كۆساری، ناوی (خدر مه‌حه‌ممه‌د ره‌شید) هو ساڵی 1967 له‌رانیه له دایك بووه، ساڵی 1986 خێزانی پێكه‌وه ناوه و بووه به خاوه‌نی كچ و كوڕێك ساڵی 1987 په‌یوه‌ندی به ره‌وته ئیسلامییه‌كانه‌وه كردووه، له راپه‌ڕینی ئازاری 1991دا له رێگه‌ی شیعره حه‌ماسی و جیهادییه‌كانی ئه‌وكاته‌وه كه‌له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری رانیه‌وه خوێندونیه‌ته‌وه، جۆش و خرۆشی به راپه‌ڕین و جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو داوه.
ساڵی 1992 ماوه‌یه‌ك ئاماده و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (لێره و له‌وێ)ی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وكاته بووه له رانیه، كۆساری جگه له كۆڕه تایبه‌تی و گشتییه‌كان، ساڵی 1992 به‌شی یه‌كه‌م و ساڵی 1993 ش به‌شی دووه‌می شیعره‌كانی به ناوی (سه‌دای كۆساری) تۆمار و بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
رۆژی 27ی كانوونی یه‌كه‌می 1993، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌وكاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه له گوندی (زهنگڵان)ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، كوژرا.
PM:08:24:01/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت