به وێنه.. زیاتر له دوو ملیۆن حاجی روویان له كێوی عهرهفه كردووه
حاجیان روو لە کێوی عەرەفە دەکەن
وێستگه نیوز ـ
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2017، حاجیان لە هەموو ناوچەکانەوە روویان لە کێوی عەرەفە کردووە و لە ئێستاشدا ژمارەی ئەو حاجیانە وەک دەسەڵاتە بەرپرسەکانی سعودییە رایانگەیاندووە، لە دوو ملیۆن زیاترە.
بە پێی ڕێنماییەکانی شەریعەتی ئیسلامی بۆ ئەنجامدانی حەج ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی زیلحەجە رۆژی عەرەفەیە و سەرجەم حاجیان روو لە کێوی عەرەفە دەکەن. دوای مانەوە تا خۆرئاوا بوون دەگەڕێنەوە بۆ کەعبە و موزدەلیفە و رۆژانی 10 و 11 و 12 و 13ی زیلحەجە کە رۆژانی جەژنی قوربانە لەوێ دەمێننەوە و ئەرکەکانی تری حەج بەجێدەهێنن.
دوێنێش حاجیان لە گۆڕەپانی مینا بوون کە خێمە بۆ سەرجەم حاجیانی تیادا هەڵدراوە و رووبەرەکەی پێکهاتووە لە زیاتر لە 16 کیلۆمەتر دوجا و دەکەوێتە نێوان شاری مەکە و ناوچەی موزدەلیفە و حهوت کیلۆمەتر دوورە لە کەعبەوە "مزگەوتی حەرام".
حەجکردن یەکێکە لە پێوستییەکانی تەواوبوونی ئیمان لە شەریعەتی ئیسلامیدا و یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئاینەکە و پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی خاوەن ژیری و دەسەڵاتی مادی و جەستەین بەجێی بهێنن.
AM:09:30:31/08/2017
ئهم بابهته 3020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت