به‌وێنه..كێ هاوه‌ڵیی ئه‌رۆدغان له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا ده‌كات
ئەردۆغان و نەوەکەی
وێستگه نیوزـ
سەرۆك کۆماری تورکیا لە هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی خۆی و نەوەکەی بڵاو کردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی هه‌ینی 25ی ئابی 2017 سه‌رۆك كۆماری توركیا کە هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر سێ وێنەی خۆی و عومەر تەیب ئەردۆغانی نەوه‌ی بڵاوکردەوە تیایدا نوسویەتی " هاوکاری كاری ئەمڕۆم نەوەکەم عومەر تەیب".
له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر تویته‌كه‌ی ئه‌رۆدغان 18 هه‌زار لایك و سێ هه‌زار تویتی بۆ هات، له مانگی حوزه‌یرانی 2017ش ئه‌ردۆغان به‌شداریی له ئاهه‌نگی ده‌رچونی عومه‌ر-ی نه‌وه‌ی له قۆناغی سه‌ره‌تایی كرد و بڕوانامه‌ی ده‌رچونی دایه ده‌ست.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ئه‌ردۆغان وێنه‌ی خۆی و نه‌وه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه و پێشتر وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د عاكف-ی كچه‌زای له‌كاتی خستنه‌ناو پسپوڵه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه ده‌ستورییه‌كه‌ی توركیا بڵاوكرده‌وه كه هاوكاریی باپیری كردووه، ئه‌حمه‌د كه كوڕی ئیسرا-ی كچی ئه‌رۆدغان و بیرات به‌یرق-ی زاوایه‌تی كه له هه‌مان كاتدا وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیایه.
ئه‌حمه‌د كوڕی دووه‌می ئیسرا-ی كچی ئه‌رۆدغانه و ساڵی 2006 له‌دایكبووه، باپیرانی ئه‌حمه‌د له دایك و باوكییه‌وه ناوێكی لێكدراویان بۆ هه‌ڵبژاردووه، ئه‌حمه‌د كه ناوێكی ئایینیه و عاكف كه ناوی شاعیریێكی توركه به‌ناوی محه‌مه‌د عاكف.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌د-ی كچه‌زای وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا بووه كه داوای له هاوڵاتیان كردبوو له ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستوردا ده‌نگ به "نه‌خێر" بده‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌حمه‌د داوای له دایك و باوكان كرد "داهاتویان بپارێزن" و ده‌نگ بده‌ن به "به‌ڵێ".
به‌پێی هه‌واڵێكی هه‌فنتنگتن پۆست، ئه‌و منداڵانه زۆر په‌یوه‌ستن به باپیریانه‌وه و جارێكیان ئه‌حمه‌د له ده‌ست پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كان راده‌كات و به‌دوای ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا ده‌ڕوات و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵیدا سه‌ربكه‌وێت.
له هه‌فته‌ی رابردووش‌دا ژماره‌ی نه‌وه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ 6 منداڵ زیادی كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه سومه‌یه-ی كچی ئه‌ردۆغان كچێكی هێنایه دنیاوه.
PM:03:34:27/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت