زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عیراق
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره دوای جه‌ژنی قوربان ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو پێشنیاز هه‌یه.
زانا رۆستایی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌وان دوا راپۆرتیان پیشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه و 40 كاندیدیش پێشكه‌شكراون، به‌پێی بیر و بۆچوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش ریزبه‌ندیی بۆ نۆ كاندیدیان كراوه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه بێت ئه‌و نۆ كاندیده ده‌بنه ئه‌ندام، به‌ڵام دواجار ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بۆچوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌و نۆ كاندیده‌ش دوو كوردی تێدایه كه نوێنه‌ری پارتی و یه‌كێتین.
ناوبراو وتی "ئێستا دوو پێشنیاز بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نۆ كاندیده هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه نۆ كه‌سه‌كه به‌یه‌ك پاكێج هه‌ڵبژێردرێن، پێشنیازی دووه‌میش ئه‌وه‌یه له‌و 40 كاندیده ناوی 18 كاندید بێته ناو ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵبژاردنی نۆ كاندیده‌كه هه‌ریه‌كێكیان به‌دیلیان هه‌بێت".
رۆستایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن ئه‌م هه‌فته‌یه بخرێته كارنامه‌وه، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه به‌ده‌ست نه‌هێنا و دوای جه‌ژن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
AM:11:39:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت