ناوی كاندیدانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عیراق ئاشكرا بوو
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی شاره‌زایان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق 9 كاندیدی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سۆمه‌رییه نیوز-ی راگه‌یاندووه هه‌ر 9 كاندیده‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌كان دابه‌شكراوه به جۆرێك پێنج كاندید سه‌ربه پێكهاته‌ی شیعه و دوان بۆ كورد و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ پێكهاته‌ی سوننه‌ن.
ناوی 9 كاندیده پێشنیازكراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی شاره‌زایان بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ربه كۆمسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان:
پێكهاته‌ی شیعه:
1- ریاز غازی
2- ئه‌حمه‌د جه‌بار
3- موعتهمهد نعمه
4- حه‌سه‌ن سه‌لمان
5- كه‌ریم ته‌میمی
پێكهاته‌ی سوننه:
1- غه‌سان فه‌رحان
2- موعن عه‌بد
كورد:
1- رزگار ئه‌حمه‌د
2- به‌یار تاهر
PM:02:46:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت