لە سلێمانی كارگەیەكی دروستكردنی ماست داخرا

‌ماستەکان کە ئامادەکرابوون بۆ فرۆشتن

وێستگه‌ نیوز ـ
بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە،  كارگەیەكی دروستكردنی ماست لە شاری سلێمانی دادەخرێت و رێگە بە كاركردن نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە و بەكارهێنانی شیری ماوەبەسەرچوو، كارگەیەكی دروستكردنی ماست لە ناوچەی پیشەسازی سێمانی داخرا.

لە بارەی جۆری ئەو شیرەی لە دروستكردنی ماست دا  بەكارهێنراوە سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان وتی: "شیرەكە هاوردەكراوی دەرەوەیە و لەكاتی پشكنینی لیژنەكانیش دا دەركەوتووە كە چەند رۆژێكە ماوەی بەكارهێنانی بەسەرچووە".

وتیشی: "لیژنە هاوبەشەكان دەستیان گرتووە  بەسەر زیاتر لە دوو ته‌ن شیری هاوردەكراو سێ هەزار سەتڵ ماست، كە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی شیر و ماستەكە لەناوبرا، هه‌روه‌ها بەهۆی ئەو سەرپێچیانەوە  كارگەكە داخرا و رێگە بەكاركردنی نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت".


PM:02:00:22/08/2017






















ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت