پیۆنگ یانگ به "ئاو" وه‌ڵامی مانۆڕە سەربازییەکەی سیئۆل و واشنتن ده‌داته‌وه
کیم جۆنگ ئون و مانوڕە سەربازییەکە
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی كۆریای باشور رایانگه‌یاند كه ئاستی ئاوی روباری (ئیم جینگ) كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشور هه‌ڵده‌قوڵێت به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆریای باكور به‌نداوی باكوری سه‌ر سنوری به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی یۆنهاب-ی كۆریای باشور بڵاویكرده‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی تێبینیی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئاوی روباری (ئیم جینگ)ی كردووه و به‌رزیی ئاوه‌كه گه‌یشتووه‌ته 5.97 مه‌تر له‌ژێر پردی بیل سۆنگ كه ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باكوری زه‌وییه‌كانی كۆریای باشوره‌وه.
هه‌ركات ئاستی به‌رزیی ئاوی ئه‌و روباره بگاته 7.5 له‌ژێر پردی ناوبراو، به‌رپرسانی كۆریای باشور ئه‌وه به قۆناغی قه‌یران و كێشه ده‌زانن، چونكه مه‌ترسیی دورستبونی لافاوی لێده‌كرێت كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ناوچه ئاوه‌دانه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه كردنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و به‌نداوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆریای باكوره‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باشور كه تا 31ی ئابی 2017 ده‌خایه‌نێت و تیایدا 17 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مریكا و 50 هه‌زار سه‌ربازی سوپای سیئۆل به‌شادری ده‌كه‌ن.
پیۆنگ یانگ كه دژی ئه‌و جموجوڵه سه‌ربازییانه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و مانۆڕه‌ی به پرۆڤه‌یه‌ك بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌قه‌ڵه‌مداوه.
ساڵی 2009 به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی سیئۆل، پیۆنگ یانگ ئاوی به‌نداوه‌كه‌ی به‌ردایه‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش هاوڵاتیی كۆریای باشور گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌وكاته‌شه‌وه پیۆنگ یانگ به‌ڵێنی دا پێش به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه سیئۆل ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تائێستا یه‌ك جار كۆریای باكور هاوتا باشورییه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش له ته‌مموزی 2013 دا بوو.
PM:08:16:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت