كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی وه‌رزی ساڵانه، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2017/8/19 له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له شاری كه‌ركوك ده‌بێت كه 44 پله‌ی سه‌دییه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2017/8/20 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌راورد به ئهمڕِۆ پله‌كانی گه‌رما له دهۆك و كه‌ركوك به‌رزده‌بنه‌وه.
AM:10:10:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2854
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت