به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له قه‌ره‌ته‌په پێنج ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له نزیك قه‌ره‌ته‌په پێنج ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا.
محه‌مه‌د نارێنی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی ئابی 2017، له نزیك گوندی لهێب له نزیك قه‌ره‌ته‌په له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانێكدا بۆ ماڵه‌وه له‌سه‌ر پردێكی بچوك بۆمبێكی چێندراو ته‌قیه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا.
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه سێ منداڵ و دایك و باوكێكن كه هه‌ر پێنجیان سه‌ربه یه‌ك خێزانن".
AM:11:24:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت