پۆلیسی کفری نارنجۆکێکی پوچەڵ کردەوە
وێنەی نارنجۆکەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له لایه‌ن پۆلیسی كفرییه‌وه نارنجۆكێك پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه كه نارنجۆك فڕێ دراوه‌ته ماڵه‌كه‌یانه‌وه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لەلایەن ھاوڵاتیەکەوە لەگەڕەکی ئیمام محه‌مه‌دی قەزای کفریەوە پۆلیس ئاگاداردەکرێتەوە لەوەی نارنجۆکێک خراوەتە ماڵەکەیانەوە دەستبەجێ مەفرەزەیان چوونەته شوێنی رووداوەکە و توانیان ئەو نارنجکۆکە هەڵبگرنەوە.
وتیشی: "دوای ئاگادارکرنەوەی دادوه‌ر لەو حاڵەتە لەلایەن پۆلیسەوە نارنجۆکەکە بەبێ زیانی گیانی پووچەڵ کرایەوە".
PM:11:27:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 24344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت