كه‌سێك زاواكه‌ی‌ كوشت


وێستگه‌ نیوز - به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتوو ئاشكرایكرد كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ خورماتوو كه‌سێك به‌ چه‌ك زاواكه‌ی‌ كوشتووه‌.

 محه‌مه‌د  فائق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتوو به‌ وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند كه‌ سه‌عات 7:15 ده‌قیقه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2017/7/16 هاوڵاتییه‌كی‌ كورد به‌ناوی‌ ( س.ب.ع.) به‌ چه‌ك هاوڵاتییه‌كی‌ تری‌ كوردی‌ به‌ناوی‌ (ح.م.) كوشت.

محه‌مه‌د  فائق وتی‌: "رووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ كۆماری‌ كه‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ كوردنشینه‌ له‌سه‌ر جووت سایده‌كه‌ی‌ خوار دووكانه‌كانی‌ شاره‌وانی‌ بووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتوو ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ كوژراوه‌كه‌ هاوسه‌ری‌ خوشكی‌ بكوژه‌كه‌یه‌ و رووداوه‌كه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بووه‌.

محه‌مه‌د  فائق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ كوژراوه‌كه‌ پاسه‌وانی‌ راوێژكاری‌ پارێزگاری‌ سه‌ڵاحه‌دینه‌.


PM:11:50:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 6037 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت