به ڤیدیۆ.. قایمقامی سه‌یدسادق پێڵاو بۆیاخ ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زای سه‌یدسادق، كه خۆی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌شداره، كه‌مپینێكی بۆیاخكردنی پێڵاویان راگه‌یاند.
دیاری ره‌فیق قایمقامی قه‌زای سه‌یدسادق، وتوویه‌تی: "وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كانی سنوره‌كه خۆمان حساب نه‌كردوه ئه‌مڕۆ، كه‌مپینی بۆیاخكردنی قۆنده‌ره‌مان راگه‌یاندوه، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كادیری لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له‌گه‌ڵمان به‌شدارن".
ئه‌وه‌شی وتووه: "مه‌به‌ستمان بوو ده‌ستی ھاوكاریی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا درێژبكه‌ینه‌وه، ساڵی پاریش ھاوكاریه‌كی باشی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌مان كرد، به‌دانانی سندوقی ھاوكاریی شێرپه‌نجه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه"
كه‌مپینه‌كه ماوه‌ی رۆژێكه‌و تا كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، تیایدا داهاته‌كه‌ی ده‌درێته نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشان.
کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆنەخۆشخانەی هیوا
تم نشره بواسطة هەستانەوە سەیدسادق في 10 يناير، 2017
PM:02:29:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4839
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت