به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئێران
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئێران، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئیسرائیل پێشوه‌خت ئه‌مریكای له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێران ئاگادار كردۆته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی نیوز"ی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه كه "ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئێران.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئیسرائیل پێشوه‌خت ئه‌مریكای له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام واشنتۆن به‌شداری تێدا نه‌كردووه.
ئه‌م لێدوانه له‌كاتێكدایه كه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه له پارێزگای ئیسفه‌هان له ناوه‌ڕاستی وڵات‌دا ده‌نگی "ته‌قینه‌وه" بیستراوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هۆكاری ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان نادیاره.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل به فه‌رمی هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كان نه‌داوه و وتی "له‌م كاته‌دا هیچ لێدوانێك نییه”.
هاوكات دوو به‌رپرسی سه‌ربازی ئیسرائیل به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان ڕاگه‌یاندووه كه كاتێكی زووی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئێران.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش، "ئێران ئینته‌رناشناڵ" بڵاویكرده‌وه كه میدیاكانی ئێران و ئیسرائیل باسیان له‌وه كردووه كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ئیسفه‌هانی ناوه‌ڕاستی ئێران بیستراوه و چالاكانی سۆشیال میدیای ئێرانیش باسیان له بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ئیسفه‌هان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێران به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ده‌نگی 3 ته‌قینه‌وه له نزیك بنكه‌یه‌كی سوپا له باكووری ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان بیستراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانیش له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسفه‌هان له ناوه‌ڕاستی ئێران "به‌ته‌واوی سه‌لامه‌تن".
ئاژانسه‌كه له زاری "سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كان"یه‌وه نووسیویه‌تی "ئه‌و زانیاریانه‌ی له هه‌ندێك میدیای بیانی‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوێك كه له‌م دامه‌زراوانه‌دا رووده‌دات هه‌ڵه‌یه".
ئیسرائیل پێشتر نیازی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشهكوی ئێران بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو.
AM:09:13:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت