کەرکوک.. مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی کوردی دەکرێن بە گرێبەست
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەپارێزگای کەرکوک وانەبێژن و تائێستا بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەدواین بڕیاریدا رایگەیاندوە، ئەو مامۆستایانەی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەپارێزگای کەرکوک وانەبێژن دەکرێن بەگرێبەست و لەسەر وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵ دادەمەزرێندرێن.
بەرپرسانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک باس لەوە دەکەن، نزیکەی 200 مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە کەرکوک بوونیان هەیە و بەردەوامن لەسەر کارەکەیان.
PM:08:48:14/06/2021
ئهم بابهته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت