وڵاتانی زلهێز راگهیهندراوێكیان لهسهر هێرشهكهی ههولێر بڵاوكردهوه
وێستگه نیوز ـ
ماڵپەڕە جیهانیەکان راگەیەنراوێکی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسایان بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو وڵاتانە ئیدانەی هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی ههولێر دەکەن.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە، حکومەتەکانیان پاڵپشتی حکومەتی عیراقی دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسی ئەو هێرشەن.
لەو بارەیەشەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "ئێمە، حکومەتەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە توندترین شێوە ئیدانەی ھێرشەکانی 14ی ئەم مانگە دەکەین کە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدران".
ئەوەش هاتووە، "پێکەوە لە رێی حکومەتەکانمانەوە پشتیوانی لە لێکۆلینەوەکانی حکومەتی عیراق دەکەین لە بارەی ھێرشەکان بۆ دڵنییایدان کە ئەوانەی ھێرشەکانیان ئەنجامداوە بەرپرسیار دەبن لە بەرامبەر کارەکانیاندا، ئێمە لە تێروانینمان یەکگرتووین لەسەر ئەوەی کە ھێرشکردنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان و دامودەزگاکان قبوڵ ناکرێت و دووبارە جەخت لە پابەندبوونی نەگۆری خۆمان لە جەنگان دژی داعش دەکەینەوە".
PM:10:52:16/04/2021
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت