ئەم رووداوە ئاوها نییە..!!!

‌تـوانــا ئەمین

باوکی ئەو منداڵە زۆر بە عەسابێکی ساردەوە قسە دەکات و ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، ئەم نەبەرە ئارام و بێ هەڵچوونە، ئەم تۆنە فلاتە لە قسەکردن لە دەنگی پیاوێک ناچێت کە ئێستا ئاژەڵێکی دڕندە کچە دەساڵانەکەی پارچە پارچە کردبێت!!

ئەو سەگانەی ئەو منداڵەیان خواردووە، سەگی بێلانەی سەرشەقامەکان نین، بەڵکو سەگی بەستراوە و ڕاهێنراوە و توڕەی ئەودیو تەلبەندی دوو مەتریی ماڵان بوون، بەگشتی ئەم سەگانە توڕەن چونکە دیلن، بەستراوەن، هەرچی وەزەیەک لەڕێی گۆشت و خوێنی خواردنەکایانەوە وەریدەگرن، لەبەر ئەوەی جوڵە ناکەن و لە قەفەزدان پەنگدەخواتەوە و ئەمەش پلەی ئەگرەسیفیەکەیان بەرزتر دەکاتەوە، جگە لەوەی خواست لەسەر ئەم سەگە ڕاگیراوانە بە گشتی بریتییە لە سەگە ئازا و دڕەکانی وەک پۆلیسی و دۆبرمان، کە ئەم دوانەیان هاوردەکراون هی وڵاتی ئێمە نین، یان هاوشار و گورگخنکێن و کەنگاڵ کە زۆر بەهێزن و هێزی کاکیلەیان دەگاتە 450 کیلۆ لە یەک گازگرتندا!

سەرنجێکی تر گواستنەوەی ئەم نووسینەی کاک هاوڕێ ئیبراهیمە لەسەر ئەم ڕووداوە وەک خۆی:
(ببورن .. من بڕوام بەقسەکانی نییە و جێگای گومانە، رەنگە خۆی دەرخواردی سەگەکانی دابێت زوو زوو ئەڵێت حەرەس و ماڵەکە تاوانی نییە بەرێزن دووەم ئەڵێ مناڵەکە نەخۆشی اعصابی هەیە، سێیەم نەیبردووە بۆ نەخۆشخانە.
چوارەم ئەلێ سیاجەکە دوو مەتر بەرز بووە، پێنجەم باشە حەرەسی هەبووە ئەو ماڵە چۆن ئاگای لێ نەبووە مناڵێک چوو بێتە ژورەوە ئەی کەلەناو سیاجەکا پەلاماریان داوە هەر هاوارێکی نەکردووە حەرەسەکە گوێی لێ بێت... زۆر شتی تریش....)


PM:06:49:18/05/2022

ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی