یه‌كێتی و حیزبی ده‌عوه: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكبخرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حیزبی ده‌عوه‌ی ته‌نزیمی عێراق جه‌خت له رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی "مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال" به یاوه‌ری هه‌ر یه‌كه له شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، رێواس فایق و سالار سه‌رحه‌د پێشوازییان كرد له وه‌فدێكی باڵای حیزبی ده‌عوه‌ی ته‌نزیمی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر خالد ئه‌سه‌دی جێگری ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه.
له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، 20ی ئایاری 2024 له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو، باس په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان یه‌كێتی و ماڵی شیعه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بووه و به‌رده‌وامیی و قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌شی به پێویست زانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی له ئێستا و له داهاتوودا رووبه‌ڕووی عێراق و كوردستان ده‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه "هه‌رچه‌نده له دوای نه‌خۆشكه‌وتن و كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه بۆشاییه‌ك له به‌غدا دروست ببوو، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی خۆی رێك خستووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌یوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه و پێگه‌ی وه‌ك جاران به‌هێز بۆته‌وه".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "لای خۆیه‌وه دكتۆر خالد ئه‌سه‌دی به ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان كورد و شیعه، رۆڵی مام جه‌لالی له دروستكردن و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌رز نرخاند و وه‌ك كه‌سایه‌تی و رێبه‌رێكی نیشتمانی وه‌سف كرد كه بێ جیاوازی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان بووه".
هاوكات جێگری ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ی ته‌نزیمی عێراق، رۆئیای خۆی و حیزبه‌كه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا روون كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستیی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه كوردستانی و عێراقییه‌كان بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و رۆئیایه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئێستا و داهاتووی عێراق".
PM:06:42:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت