بزووتنەوەی ژنان و داکۆکیکارانی ماڤی مرۆڤ لە دەرەوەی وڵات بۆ مانگرتووان: داواتان لێدەکەین مانگرتن لە خواردن رابگرن
وێستگەنیوز_
بزووتنەوەی ژنان و داکۆکیکارانی ماڤی مرۆڤ لە دەرەوەی وڵات پەیامێک ئاراستە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو دەکەن و دەڵێن: داواتان لێدەکەین مانگرتن لە خواردن رابگرن.
لە پەیامەکەی بزووتنەوەی ژنان و داکۆکیکارانی ماڤی مرۆڤدا هاتووە، "بە دڵێکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستییەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسین بۆ ئەوەی لەم ڕۆژە سەختەدا پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵتان دەرببڕین. ئێوەی مامۆستای دڵسۆز، نەک هەر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو، بەڵکو دەنگی دادپەروەرین بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکان لە کۆمەڵگادا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دڵنیاتان دەکەینەوە کە گوێمان لە دەنگی ئێوە دەبێت و هەمیشە لە تەنیشتتان دەبین. شەڕی ئێوە بۆ مافە دادپەروەرەکان تەنها شەڕی مامۆستا نییە، بەڵکو شەڕە بۆ هەموو مرۆڤەکان. مافی خۆتانە لە ژینگەیەکی سەلامەت و دادپەروەرانەدا کار بکەن و ئەم هەڵوێست و نارەزایەتیەشتان وانەیەکە بۆ لاوان و فێرکاران بۆ بێدەنگ نەبوون لە ئاست داخوازییەکانیان."
دەقی پەیامەکە:
بۆ سەرجەم مامۆستایانی مانگرتوانی شاری سلێمانی خۆشەویست و موچە خۆرانی چین و توێژە جیاوازەکانی بەڕێز!
ئێمەی ژنان و و پیاوانی داکۆکیکارانی ماڤی مرۆڤ, لە دەرەوەی ووڵات بە دڵێکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستییەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسین بۆ ئەوەی لەم ڕۆژە سەختەدا پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵتان دەرببڕین. ئێوەی مامۆستای دڵسۆز، نەک هەر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو، بەڵکو دەنگی دادپەروەرین بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکان لە کۆمەڵگادا.
ئێمە زۆر باش دەزانین کە خەباتی ئێوە بۆ مافەکانتان شەڕێکە بۆ ئایندەیەکی باشتر و گەشاوەتر. بە هەوڵ و خۆبەخشی خۆتان، نەک هەر فێرخوازەکانتان فێری زانست دەکەن بەڵکو بەها مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان لە دڵیاندا دەچێنیت. بەڵام ئێستا لەم ساتەوەختە گرنگەدا، پێویستی پشتیوانی و هاودەنگی زیاتر لە جاران هەست پێدەکرێت.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە گوێمان لە دەنگی ئێوە دەبێت و هەمیشە لە تەنیشتتان دەبین. شەڕی ئێوە بۆ مافە دادپەروەرەکان تەنها شەڕی مامۆستا نییە، بەڵکو شەڕە بۆ هەموو مرۆڤەکان. مافی خۆتانە لە ژینگەیەکی سەلامەت و دادپەروەرانەدا کار بکەن و ئەم هەڵوێست و نارەزایەتیەشتان وانەیەکە بۆ لاوان و فێرکاران بۆ بێدەنگ نەبوون لە ئاست داخوازییەکانیان.
هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی لێکەوتە جددی و مەترسیدارەکانی مانگرتن لە خواردن، داوا لە هەموو مانگرتووان دەکەین گرنگی بە تەندروستی خۆیان بدەن مانگرتن لە خواردن رابگرن.
بانگهێشتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەین کە پەلە بکەن بۆ پشتگیریکردنتان و یارمەتیدەر بن لە گۆڕینی دۆخی ئێستا بە هاوسۆزی و هاودەنگی. با پێکەوە دەنگی دادپەروەری و ئازادی لە کۆمەڵگادا دەنگ بداتەوە و جیهانێکی باشتر و دادپەروەرتر بەدەست بهێنین.
لەم نارەزایەتیانەتاندا هەمیشە لە تەنیشتتان دەبین و شانازی بە تێکۆشانتان دەکەین. بە هیوای سەرکەوتن و بەدیهێنانی داخوازییەکانت،
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی،
بزوتنەوەی ژنان و داکۆکیکارانی ماڤی مرۆڤ لە دەرەوەی وڵات
ناوەکان :-
١-نەجیبە مەحمود
٢-سدیقە محەمەدی
٣-فەریدە رزایی
٤- سورەیا فەتاحی
٥-چنور سدیق
٦-روناک شوانی
٧-رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
٨-ناهیدە ئەحمەد
٩-نالیا ئیبراهیم
١٠-حەمەی نەبەوی
١١- ئاسۆ کەمال - لەندەن
١٢-فەراسەت ساڵحی
١٣-گەلاوێژ رۆستەمی
١٤-گەوهەر معمارزادە
١٥-شنە ئەحمەد رەشید
١٦-ناهید موکری
١٧-گەلاوێژ حسینی
١٨-ئەڤین عزیز
١٩- ئامینە کاکەباوە
٢٠-شەهین شەهلای
٢١-عەتیفە مازوجی
٢٢-پڕشنگ خۆرمی
٢٣-هەژیر نینا
٢٤-تەرزە عەباسی-ئەڵمان
٢٥-پڕشنگ بهرامی
٢٦-شەهلا رەحیمی -کانەدا
٢٧-ژیلا حەیدەری
٢٨- مریەم مستەفا سوڵتانی
٢٩-حەمەی عوزەیری
٣٠-تەڵا سەمەدی
٣١-جەمیل نەوەڕە -مامۆستای پێشوو
٣٢-حەمید شەعبانی
٣٣- کەریم ئەمینی -دانمارک
٣٤- ئیبراهیم رۆستەمی
٣٥-سەنا پیرخزرانیان
٣٦-جەواد زەمانی
٣٧-عەزیز (خانە) ماملێ ، مافناس و پارێزەر
٣٨-موزەفەر پاکسرشت
٣٩-سوهیلا قادری ،مێژووناس
٤٠- چیمەن دارابی
٤١- هادی ڕەحیمی
٤٢-ئیبراهیم ڕۆستەمی
٤٣-سنا پیرخزرانیان
٤٤-جەواد زەمانی
٤٥-سالەح سەرداری
٤٦-کەیومەرس کابۆلی
٤٧-م.شەکیب
٤٨-جەبار محەمەدی
٤٩-شیوا سوبحانی
٥- ڕێبوار مورادی
٥١-ئەبوبەکر مهرەبانی(عەبو گاگڵی )
٥٢- عیزەت دارابی
٥٣-خەبات دهدار
٥٤-فەرەج شەهابی
٥٥- شەرافەت کەیوان
٥٦-موسڵح ڕێبوار
٥٧-یوسف خەلیل پورئازەر
٥٨-هۆمایون گۆدازگەر
٥٩-هێرش فەتحی
٦٠-مەهین دارایی
٦١-حسێن عارفی
٦٢-محەمەد حەمیدی
٦٣-شەمسی خۆرەمی
٦٤-مەحمود ئەحمەد -چالاکوانی سیاسی
٦٥-عەلی شەریفزادە
٦٦-مەنسور خالدی
٦٧-شیوا توانایی
٦٨لوقمان گەلەداری
٦٩-عۆمەر مینایی
٧٠-ئاگرە سورە
٧١- کاروان سەعید -مامۆستا -سوید
٧٢- جەلیل رەزایی
٧٣-ئەڵماس فەرزی
٧٤-عەلی لەگزی
٧٥-شایستە موحەمەدیان
٧٦-نینا سرافراز
٧٨-نازاەنین حەسەن
٧٩-شەمسی سلیمانی
٨٠-ئەسرین قادری
٨١-شەمی سەلواتی
٨٢-مریەم افراسیابپور
٨٣-لاوژە جەواد -هەڵسوڕوای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٨٤- سۆران وەهاب
٨٥-سوهەیلا روحانی
٨٦-ئەردشیر نەسڕوڵلا بیگی
٨٧-ڕزگار خەلیفەزادە
٨٨-شەهین حەیدەری
٨٩-رەئوف ئەفسایی- بەریتانیا
٩٠-ئیبراهیم باتمانی
٩١-سیروان بالانی
٩٢-ئارام حمەساڵح - ئەمریکا
PM:08:58:07/02/2025
ئهم بابهته 6460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت