لە قەزای دوکان دوو کەس دەستگیرکران
دوو تۆمەتبارە دەستگیر کراوەکە
وێستگهنیوزـ
لە قەزای دوکان کەسێک لەسەر دزینی ماتۆڕی بەلەم و کەسێکی دیکەش لەسەر دزینی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە کە ماتۆڕی بەلەمەکەی لێ دزرابوو، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.
هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ماتۆڕە دزراوەکەدا.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، کەسێکی دیکە، کە کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی لە چەند مارکێتێک بردبوو، دەستگیر کرا.
تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
PM:11:01:16/08/2023
ئهم بابهته 1156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت