په‌رله‌مانتارێك: لیژنه‌ی دارایی پێداچوونه‌وه به ته‌واوی ماده‌كانی بودجه‌ی 2021 ده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه لیژنه‌كه‌یان پێداچوونه‌وه‌ی به 40 ماده‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 دا كردووه‌و له‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێكی گفتوگۆكان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی له كۆی 58 ماده، پێداچوونه‌وه‌ی به زیاتر له 40 ماده‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 دا كردووه، ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌یانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه.
له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وتی: "ئه‌وه‌ی له حكومه‌ته‌وه هاتووه راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه، ئه‌وه‌ی تریشی كه ده‌مێنێته‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌یداته پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ‌و هه‌قده‌ستی كۆمپانیاكانی لێده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێشتا پێشنیازی شیعه‌كان له باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه زیاد له بۆچوونێك له‌و باره‌وه هه‌یه و له گفتوگۆی هۆڵی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
به‌پێی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021، هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، سه‌دا 12.67 له بودجه‌ی راده‌ستده‌كرێت.
AM:10:54:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت