وێستگه نیوز-
وێستگه نیوز زانیویه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له 24% پۆسته كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رده‌كه‌وێت و گه باڵاترینیان پۆسته ته‌نفیزییه‌كاندا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وابڕیاره قوباد تاڵه‌بانی چوار ساڵی تر ئه‌و پۆسته به‌رێوه ببات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه زانیویه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتیدا رێككه‌وتووه كه ئه‌م پۆستانه بۆ ئه‌و بێت.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
وه‌زارتی پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
ماوه‌ی زیاتر له 150 رۆژه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چووه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ڕێگر بوون له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌سه‌رئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتنامه‌یه‌كیان ئیمزاكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی میدیای و ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نن.
هاوكات ئەمڕۆ چوارشەممە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لەمیانی بەشداریکردنی شەشەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند "خەڵکی هەرێمی کوردستان پشتیوانیان لە رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی کردوە و رێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی خەڵکدایە و یەکێتی پابەندی خاڵ بەخاڵی رێککەوتنەکەیەتی لەگەڵ پارتی".
هه‌روه‌ها وتی "لەم ھەفتەیەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و کاندیدانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی و جێگری سەرۆکی حکومەت یەکلایی دەکاتەوە".
هه‌ر ئه‌مرۆش بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە "ئێمە لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی و ئەنجونەنی سەرکردایەتی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێممان بایکۆتکردبوو تا ئەوکاتەی پارتی و یەکێتی ڕێکەوتنی سیاسی واژۆ دەکەن، بۆیە ئێستاش کەڕێککەوتن واژۆکراوە بەشداری دانیشتنەکان دەکەینەوە و ئەندامەکانیشمان بۆ لیژنەکانی پەرلەمان دابەش کردوە".
دەربارەی هەبونی ڕێککەوتن لەسەر ناوی کاندیدی ئەو پۆستانەی بەر یەکێتی دەکەون، ناوبراو وتی "ئێمە پۆستمان یەکلایی نەکردۆتەوە تا کاندیدی بۆ یەکلایی بکەینەوە، کاتێک ڕێکەوتن لەسەر پۆستەکان دەکەین ئەوکات یەکێتی بەپێی شایستەیی ئەوکەسانە کە پێویستە لەپۆستەکان دابنرێن کاندیدەکان یەکلایی دەکاتەوە."
PM:12:02:06/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 25212
جار خوێنراوه‌ته‌وه