بە وێنە.. به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گه‌نجێك گیانی له ده‌ستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له فلكه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێل له گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی داوا‌و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، نزیکی فلکەی پیشەسازای قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا هاوڵاتیەک بەناوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قادر، لەدایکبووی 1933 دەشێلێت و ئۆتۆمبێلەکەش وەردەگەڕێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "پاش گەیاندنی ئەو هاوڵاتیە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا ناوبراو دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنەو لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی بزیشکی دادوەری کراوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆبەندکراوە".
هــ. ر
AM:08:11:06/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6558
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت